تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 15:32 Asia/Tehran
  • وشداری دانی فەرەنسا بە بریتانیا لە بارەی کشانەوەی بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتیی ئەورووپا

دەوڵەتی فەرەنسا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە جەختی دەوڵەتی بریتانیا بۆ ڕاپەڕاندنی برگزیت لە بارەی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی لەندەن بۆ کشانەوەی بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتیی ئەورووپا وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «سیبت ئاندیای» وتەبێژی دەوڵەتی فەرەنسا وێڕای ڕەخنە گرتن لە دەوڵەتی بریتانیا بۆ کشانەوەی بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند: پاریس چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە لەندەن گۆڕانکاریی بنەمایی لە ڕەوتی کشانەوەی لە یەکێتیی ئەورووپا بەدی بێنێ.

ئاندیای وتیشی: شێوازو کاتی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا گەلێک گرینگە و فەرەنسا داوای ئەوە دەکات کە ئەم بابەتە بە باشی و بەبێ کەم و کوڕی و بەوپەڕی ھێورییەوە ئەنجام بگرێت.

بەڵام «ساجد جاوید» وەزیری دارایی بریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ھێشتاش لەوانەیە کشانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا لە ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بەبێ ڕێککەوتن ئەنجام بگرێت و تەنانەت ئەگەر نەشتوانین لەم پەیوەندییەدا ڕێککەوتن بکەین، ئەوەمان لا گرینگە کە لە ھەر ھەل و مەرجێکدا لە یەکێتیی ئەورووپا جیا بینەوە.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیاش وتوویەتی: ئەگەر نەتوانێ ڕێککەوتنی کشانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا بە ئاکام بگەیەنێت، ئەوسا بۆخۆی لە پۆستەکەی دەکشێتەوە.

مۆڵەتی درێژکراوەی بریتانیا بۆ بەجێ ھێڵانی یەکێتیی ئەورووپا ٣١ی ئۆکتۆبەر کۆتایی پێ دێت و جۆنسۆن ڕایگەیاندووە کە بە ڕێککەوتن بێت و بەبێ ڕێککەوتن بێت سەرەنجام ھەر بریتانیا لە یەکێتتیی ئەورووپا دەکشێتەوە.

زۆربەی نوێنەرانی ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا نەیاری برگزیتی بەبێ ڕێککەوتنن.

 

سەرپەیڤ