پێداگریی پوتین لە سەر گرینگایەتیی پێکهاتنی ڕێکخراوی دابینکەری ئاسایشی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i369563-پێداگریی_پوتین_لە_سەر_گرینگایەتیی_پێکهاتنی_ڕێکخراوی_دابینکەری_ئاسایشی_کەنداوی_فارس
سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێی داگرت لە سەر گرینگایەتیی پێکهێنانی ڕێکخراوێک بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 07:56 Asia/Tehran
  • پێداگریی پوتین لە سەر گرینگایەتیی پێکهاتنی ڕێکخراوی دابینکەری ئاسایشی کەنداوی فارس

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێی داگرت لە سەر گرینگایەتیی پێکهێنانی ڕێکخراوێک بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیەوم؛ "ڤیلادمیر پوتین" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی "واڵدای" بە ئاماژە بەو گەڵاڵەی پێشنیارییە کە وەزارەتی دەروەی ڕووسیا مانگی ژولای بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی گشتیی لە کەنداوی فارس بڵاوی کردۆتەوە، وتی: پێم وایە کە بە لەبەرچاو گرتنی باروودۆخی ناپاوەجێ و پێشبینی نەکراوی ناوچەکە ، ئەم گەڵاڵەیە زۆر پێویستە.

پوتین وتیشی: ئەندامانی ڕێکخراوی پێشنیاریی مۆسکۆ وڵاتانی کەنداوی فارس، ڕووسیا، چین، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا، هیندستان و هەروەها ئەندامانی دیکە وەکوو چاوەدێر دەبن.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ٢٣ی ژولای گەڵاڵەکەی خۆی سەبارەت بە پێکهێنانی ڕێکخراوی دابینکەری ئاسایشی گشتیی ناوچەی کەنداوی فارس بڵاو کردەوە.

مۆسکۆ ستراتژیی هەنگاو بە هەنگاو، چەن لایەنە خوازی و لەبەرچاو گرتنی ورد و درووستی یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان لەوان جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و  بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانی بە فەکتەرەکانی ئەو گەڵاڵەیە هێناوەتە ئەژمار.

هەروەها "میخاییل بوگدانۆف" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ پشتیوانی پێشنیارەکەی تارانە لەمەڕ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکان بە مەبەستی دامەزراندنی پاوەجێی و ئاسایش لە کەنداوی فارس بە ناوی "ئاشتیی هورموز".

"بوگدانۆف" وتیشی: گەڵاڵەکەی مۆسکۆ و تاران لەیەک دەچن و لە یەک ئاراستەدان کەوایە ئێمە پشتیوانی دەکەین لە ئایدیای هاوڕێکەمان لەم بوارەدا.

دەوڵەتی ئەمریکا پێشتر گەڵاڵەی هاوپەیمانیی دەریایی لە کەنداوی فارسی هێنایە ئاراوە کە بەرەوڕووی نەیارەتیی وڵاتانی دیکە تەنانەت هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی واشینگتۆن بوویەوە.