نیگەرانی دەربڕینی سویس بەرامبەر بە پەلاماری سەربازیی تورکیا بۆ سەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i370059-نیگەرانی_دەربڕینی_سویس_بەرامبەر_بە_پەلاماری_سەربازیی_تورکیا_بۆ_سەر_سووریا
وەزاەرتی دەرەوەی سویس شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیکدا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا ڕایگەیاند: دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دواهاتی نالەباری بۆ خەڵکی مەدەنی دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 06:07 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی سویس بەرامبەر بە پەلاماری سەربازیی تورکیا بۆ سەر سووریا

وەزاەرتی دەرەوەی سویس شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیکدا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا ڕایگەیاند: دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دواهاتی نالەباری بۆ خەڵکی مەدەنی دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وەزارەتی دەرەوی سویس بە ئاماژە بەوەی کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا دەتوانێ باروودۆخی سووریا و ناوچەکە تێک شێوێنێ و ببێتە هۆی ناپاوەجێی، داوای لە تورکیا کرد کە خێراتر ئەو ئۆپەراسیۆنە بوەستێنی. 

هەروەها وەزیری دەرەوەی کۆماری چێکیش شەوی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریای ئیدانە کرد.

"توماس پێتریچ"  Tomas Petricek بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا خوازیاری وەستێندرانی خێرای ئەو لەشکەرکێشییە بوو.

پێتریچ ڕاشکاوانە رایگەیاند: هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، دەبێتە هۆی نالەبارتر بوونی باروودۆخی خەڵکی مەدەنیی ناوچەکە و ئاوارەکان.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و "پاکتاو کردنی سنووری سووریا و تورکیا" لە بوونی ملیشیا کوردەکان کە ئانکارا بە تیرۆریستیان دەزانێ، هێرشی کردۆتە سەر باکووری سووریا.

"فواد ئۆکتای" جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی چوارشەممە پاش دەسپێبوونی فەرمیی ئۆپەراسیۆنی بە ناو "کانیاوی ئاشتی" بانگەشەی کرد؛ ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا، گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە. 

شایانی باسە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە چرای سەوزی دەوڵەتی ئەمریکا دەست پێ بوو.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی نێودەوڵەدتی بۆتەوە. کاربەدەستانی سووریا پێداگریان کردووە سووریا بەرگری دەکات لە مافی یەکپارچەیی  و سەروەریی نیشتمانیی خۆی.