کۆتایی سەفەری پوتین بۆ ئیمارات بە ئیمزای دە ڕێککەوتننامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i370233-کۆتایی_سەفەری_پوتین_بۆ_ئیمارات_بە_ئیمزای_دە_ڕێککەوتننامە
لەکۆتایی سەفەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئیمارات، دوو وڵات، دە ڕێککەوتننامەی هاوکارییان مۆرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 06:39 Asia/Tehran
  • کۆتایی سەفەری پوتین بۆ ئیمارات بە ئیمزای دە ڕێککەوتننامە

لەکۆتایی سەفەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئیمارات، دوو وڵات، دە ڕێککەوتننامەی هاوکارییان مۆرکرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەگەرچی زانیارییەکی ورد لەبارەی سەنەدە ئیمزاکراوەکانی نێوان ڕووسیاو ئیمارات بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام دەگوترێ بەشی زۆری ئەو ڕێککەوتننامانە لەبواری وزە، هەواو فەزاو گەشەپێدانی گەشتیارییە.

گەشەپێدانی هۆشی دەسکرد، تەندروستی و دەرمان، هەڵێنجانی سەرچاوە سروشتییەکان، گواستنەوەو پیشەسازییەکانی بەرهەم هێنان ئەو بوارانە بوون کە میدیا ڕووسیەکان ئاماژەیان پێکردو ڕایانگەیاند کە لەوبارەوە ڕێککەوتننامە مۆرکراوە.

"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی سێ شەممە پاش سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ عەرەبستان، گەیشتە ئیمارات.