تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 08:10 Asia/Tehran
  • داوای چین لە ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی تیجاری

چین خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی تیجاری لە گەڵ ئەمریکادا بوو .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی بەڵێنی  پیکەن  بۆ کڕینی 50 ملیار دۆڵار لە بەرهەمی کشتوکاڵیی ئەمریکایی ، وتەبێژی وەزاڕەتی بازرگانیی چین رۆژی پێنجشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە واشنگتۆنی ویست هەرچی خێراتر کۆتایی بێنێ بە شەری تیجاریی .

 گائۆفێنگ گوتی : چین دەیهەوێ پێوەندیی ئابووریی و تیجاریی نێوان دوو وڵاتی چین و ئەمریکا بە زووی بکەوێتە ئاڕاستەی دروستی .

چین و ئەمریکا بەنیازن تا حەوتەی داهاتوو دانوستانی تیجاریی دەس پێ بکەنەوە .

 ئەمریکا بڕیاربوو لە 15 ی ئوکتوبردا نرخنامە لەسەر 250 ملیار دوڵار کاڵای هاوردەیی چین لە سەتی 245 بۆ سەتی 30 بەرز کاتەوە  بەڵام  دوای ئەوەی کە پیکەن رازی بوو کڕینی بەروبومی کشتوکاڵی لە ئەمریکا زیاد بکات ، واشنگنۆنیش رایگەیاند ئەم بڕیارە هەڵوەشاوە .

سەرپەیڤ