تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 15:47 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی جڤینی ئاسایشیی

نۆهەمین کۆبوونەوەی ئاسایشیی "شیانگ شن" بە خوێندنەوەی پەیامی سەرۆک کۆماری چین و بەئامادەبوونی نوێنەرانێک لە حەفتا وڵاتی جیهان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیکەن دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین رۆژی دووشەممە لەو پەیامەدا وتی: پیکەن هەست بە لێپڕسراویی دەکا لەحاند پێشکەوتن و هاوکاری لەڕێی وتووێژ و چەسپاندنی ئاشتیی پاوەجێ و ئاسایشی هاوبەش لەناوچەو جیهاندا.

سەرۆک کۆماری چین هەروەها داوای لە وڵاتانی ناوچەی ئاسیاو ئەقیانوسی ئەتڵەسی کرد لە بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە ئاڵۆزە ئاسایشیەکان، داکۆکی بکەن لە سیستەمی نێودەوڵەتی بەتەوەری ڕێکخراوی نەتەوەکان.

شاندی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە سەرپەرشتیی "مەهدی ڕەببانی" یاریدەری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بەشداریی ئەو جڤینەی کردووە.

کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی شیانگ شن کە ئامانجەکەی ڕاگۆڕینەوە و وتووێژ لەبارەی پرس و تەوەرە گرینگە ئاسایشییە ناوچەیی و جیهانییەکان لەبواری ئاسایشی، پەیوەندیی نێوان وڵاتان و نەزمی جیهانی و بەڕێوەبەرایەتی بەسەر مەترسییە ئاسایشییەکان لە کیشوەری ئاسیاو ناوچەی ئەقیانوسی ئەتڵەسییە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامە.

شیان شن ناوی ناوچەیەکی زۆر جوان و کوێستانی لەباکوریترین شوێنی شاری پیکەن بەمانی "چیای بۆنخۆش"ـە.

سەرپەیڤ