خۆپیشاندانی ١١ مانگەی ھێلەک زەردەکانی فەرەنسا
ھێلەک زەردەکانی فەرەنسا لە یانزەھعمین مانگی ناڕەزامەندی دەربڕینەکانیان دژی سیاسەتە ئابوورییەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ھەمیسان ڕژانەوە نێو شەقام و بازاڕەوە.
ناوەندی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز وای بڵاو کردووەتەوە کە، شارە جۆربەجۆرەکانی فەرەنسا ڕۆژی شەممە ھەمیسان خۆپیشاندانی بەربڵاوی نەیارانی دەوڵەتی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» شەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە خۆیەوە بینی.
حەشیمەتی خۆپیشاندەران لە شارەکانی پاریس و تۆلۆز لە چاو شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە زیاتر بوو.
لە ھێندێک لە گەڕەکەکانی شارەکانی پاریس و تۆلۆز، پۆلیسی دژی سەرھەڵدانی فەرەنسا بۆ بڵاوە پێکردنی نەیاران، لە گازی فرمێسک ھێن و ترۆمبیلی ئاوپژێن کەڵکیان وەرگرت.
حەوتەی ڕابردووش گردبوونەوەو خۆپیشاندان لە شارەکانی فەرەنسا بە تایبەت پاریسی پێتەخت پێکدادانی خەڵکی ناڕازی لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیسی لێ کەوتەوەو لە ئەنجام دا ١٧ کەس قۆڵبەست کران.
بزوتنەوەی ھێلەک زەردەکان کە بە حەشیمەتێکی نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کەس دەستی پێ کرا، نزیکە ١١ مانگ و حەوتەیەکە کە بەردەوامە.
لایەنگرانی ئەم بزوتنەوەیە بەردەوام توندوتیژیی پۆلیسی فەرەنسا دژی ناڕازییان شەرمەزار دەکەن.
بزوتنەوەی ھێلەک زەردەکان ١٧ی نوامبەر سەرەتا بۆ ناڕەزامەندی دەربدین بەرامبەر بە باجی سووتەمەنی دەستی پێ کراو بەرەبەرە بوو بە بزوتنەوەیەکی بەردەوام دژی سیاسەتەکانی ئابووریی دەوڵەتی ئێستای «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.
بشێوییەکانی ١١ مانگی ڕابردوو لە فەرەنسا ھەتا ئێستا ١١ کوژراوی لێ کەوتووەتەوەو بە پێی دوایین ڕێژە فەرمییەکان کە لە لایەن «کریستۆف کاستانێر_ Christophe Castaner» وەزیری نێوخۆی فەرەنسا ڕاگەیەندراوە، نزیکەی ٢٥٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران و ١٧١٧ کەس لە ئەندامانی پۆلیسیش لە تێکھەڵچوونەکاندا بریندار بوونە.