ڕەخنە وگازەندەی کاربەدەستی چێک لە دەورگیڕانی ڕۆژئاوا لە قەیرانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا
ئەندامی پەرلەمانی کۆماری چێک لە دەوری نەرینی ڕۆژئاوا لە بەدی هێنانی قەیران بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا وئافریقا بە توندی ڕەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا، یاروسلاو وولدینا " ئەندامی پەرلەمانی کۆماری چێک ئەمرۆ چوارشەممە پیداگری کرد کە ڕۆژئاوا دەبێ لە خەڵکی سووریا ، عێراق و لیبیا لەبە ردەسوەردان لەم وڵاتانە بە بیانوی دەرکردنی دێموکراسی داوای لیبوردن بکات. "یاروسلاو وولدینا " وتیشی": داوای لێبوردن کردنی ڕۆژئاوا دەبێ بە شێوەی نامەی کراوە ڕوو لە م نەتەوانە بێت وتیدا بەڵێن بدات کە ئەو شتانەی کە ڕووی داوە دوپات نابێتەوە. ئەم نوێنەرەی چیک هەروەها پیداگری کرد، ئەمریکا دەبێ دەسوەردانەکانی خۆی بە هەر بیانویەکیش کە بێت ، لەم وڵاتانە ڕابگرێت. هەرلەم پێودندیەدا " بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سووریا پیداگری کرد کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە هەوڵ دان کە هاوڕەوتی لە کۆمەڵگەی سووریا لەناو بەرن. ئێستاکە لەگەڵ سەرکەوتنی دەوڵەتی " بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سووریا بە سەر تیرۆریستەکان وتێک شکانی پیلانی عەرەبی - ڕۆژئاوایی لەم وڵاتە ، کۆمکاری عەرەب وزۆرێک لە وڵاتان لە هەوڵ دان بۆ دەسپێکرانەوەی پێوەندی وکرانەوەی باڵوێزخانەکانیان لە دەمیشق . قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا. سوپای سووریا ئەم دواییانە بە یارمەتی موستەشاری کۆماری ئیسلامی توانی دۆسیەی گروپی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە دابخات .