پیداگری چین لە سەر پێویستی دامەزرانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بەبێ دەسوەردانی سەربازی
وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لە سەر پێویستی دامەزرانی ئاشتی وئاسایشت لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە بێ دەسوەردانی سەربازی بیانیەکان پیداگری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " وانگ یی" ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ میوانانی بەشداربوو لە کۆنفرانسی " ئاسایشت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ژێر دۆخی نوێی ، کێشە وئاستەنگ وئاسۆکان" لە پیکەنی، بە لێکدانەوەی کێشە وگرفتەکانی ئاشتی جیهانی بە تایبەت لە ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچە نە لە ڕێگەی دەسوەردانی سەربازی یا کردەوەی یەک لایەنە، بەڵکۆ لە ڕێگەی بەشداری کردن لە وتووێژی سیاسی وهاوکاری چەند لایەنە مومکینە. وەزیری دەرەوەی چین بە ئاماژەدان بەمەکە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەشی شڵەژاوو قەیراناوی جیهان بووە وچۆنیەتی دەس ڕاگەیشتن بە ئاشتیی پاوەجیی تیدا نیگەرانی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ناوچە و کۆمەڵگەی جیهانیە ، وتی: پیشنیاری دامەزرانی ئاسایشتی پاوەجیی بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا ، پێویستی بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی لەم ناوچەیە هەیە. وەزیری دەرەوەی چین لە درێژەدا هەروەها خوازیاری پشتیوانی ولاگری لە هەوڵە ئەرینەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بوو. کۆنفرانسی پیکەن بە ئامادەبوونی نیوانانێک لە ئوروپا ، ئەمریکا وئاسیا لەوان ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەسپێکرا وهەتا سبەینێ پێنجشەممە درێژەی هەیە .