کانونی یه‌که‌م 10, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی حکومەتی فەڕانسە لەسەر جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی گۆڕانی یاساوڕێسای خانەنشینی

حکومەتی فەڕانسە، سەرباری بەرەوڕووبوون لەگەڵ پێنج رۆژ مانگرتنی سەرانسەریی خەڵکی ئەو وڵاتە، هەروا بەنیازە گەڵاڵەی گۆڕینی یاساوڕێسای خانەنشینی جێ بەجێ بکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە لەگەڵ "ژان پۆل دێلڤی" کۆمیساریای باڵای خانەنشینی و سەرۆک سەندیکا کرێکاریەکان کۆڕێکیان بەڕێوەبرد بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکان.

ڕۆیتەرز راپۆری دا: بەم حاڵەوە هیچ نیشانەیەک لە بڕیاری حکومەتی مەکرۆن بۆ دەست هەڵگرتن لە هەڵوێستەکانی سەبارەت بە گۆڕینی یاسای خانەنشینی بەرچاو ناکەوێ و "ئێدوارد فیلیپ" سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە بڕیارە رۆژی چوارشەممە یازدەی دیسەمبەر پرۆژەیااسای چاکسازیی لەسیستەمی خانەنشینی ڕابگەیێنێ.

حکومەتی فەڕانسە لەهەوڵدایە بۆ قەرەبووی کەمیی بودجە، گۆڕانکاری ئەنجام بدات لە یاسای خانەنشینی کە چوونەسەری ژماری ساڵانی خزمەت کردن و کەمکرانی مووچەی خانەنشینان لەخۆ دەگرێ. بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو سیاسەتەی حکومەتی فەڕانسە، خۆپێشاندان و مانگرتنی بەرفراوان لە رۆژانی ڕابردوودا سەرتاسەری فەڕانسەی داگرتووەو چەند ملوێن کەس لە فەرمانبەرانی کەرتە حکومیی و تایبەتیەکانی ئەو وڵاتە بانگهێشتن کراون بۆ بەشداربوون لە خۆپێشاندان ومانگرتنی سەرتاسەری.

سەرپەیڤ