درێژەی مانگرتنی سەرانسەریی لە فەڕەنسە
کانونی یهکهم 17, 2019 16:27 Asia/Tehran
مانگرتنی سەرانسەریی فڕەنسە ، کە ناڕازیان وەک " روژی ڕەش " ناویان بردووە دەسپێکرایەوە .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی فڕانس 24 ، ئەو مانگرتنانەی کە لە دوو حەوتە لەمەبەر لە فەڕەنسە دەسپێبووە ئەمڕۆ سێشەممە لە سێزدەهەمین رۆژی بەدوای یەکدا بەردەوام بوو و ئەوە لە کاتێکدایە کە ناڕازیان ئەمڕۆیان وەک رۆژی ڕەشی مانگرتنەکان ناودێر کردووە .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ژان پۆل دلۆڤای دیزاینەری چاکسازیە نوێکانی سیستمی خانەنشینی لە حکومەتی فەڕەنسە بۆ ناڕەزایەتی بە پرۆژە یاسای حکومەتیی هەموارکردنی یاسای خانەنشینی ، بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە لوتکەی خۆی .
گرنگ ترین سەندیکاکانی پیشەیی و کرێکاریی فەڕەنسە جگە لە مانگرتن ، بانگەوازیان بۆ رێپێوانیش لەم رۆژە لە پاریس دەرکردووە .
چاوەڕوان دەکرێ هاوشێوەی ئەم خۆێشاندانە لە شارەکانی دیکەی فەڕەنسە بەڕێوەچێ .