بەردەوامی مان گرتنە سەرانسەریەکەی فەرانسا
مان گرتنە سەرانسەریەکەی فەرانسا لە ناڕەزایەتی دەربرین بە گۆڕانکاریەکانی سیستمی خانەنشین کردنی ئەو وڵاتە چووە ناو پازدەهەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆی .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئەمڕۆ پێنجشەممە یش حەرەکەت لە هەردوو بەشی ڕێگا وبان وگواستنەوەی جادەیی وڕەیلی فەرانسە زۆر خراپ وشڵەژاوەو موسافرەکان لە پایانەکانی ڕێکخراوی ڕێگا وبان وگواستنەوە وڕێگای ئاسن هەروا لەگەڵ کێشە ڕووبە ڕوون. ئەمڕۆ هەروەها بڕیارە لە زۆرێک لە شارەکانی فەرانسە خۆپێشاندان بەڕێوە بچێت. ناڕەزایەتیەکان بە چاکسازی نێزامی خانە نشین کران لە فەرانسە لە حاڵێکدا دەچێتە ناو سێهەمین حەوتەوە کە هیوایەکی وەها بە بەرژەوەندی نێوان یەکیەتیەکانی کار ودەوڵەت لە بوارەکانی یاسا وڕێسای خانە نشین کران لە ئارادانیە. کۆنفیدراسیۆنی گشتیی کار، بزوتنەوەی هێزی کارگیڕی، کۆنفیدراسیۆنی گشتیی بەڕیوە بەران ویەکیەتیەکانی سنفی فەرانسە خوازیاری هەڵوەشانی تۆکمە وتەواوی گەڵاڵەی دەوڵەت بۆ چاکسازی نێزامی خانەنشین کران بووە وهەتا ئێستاکە بۆ درێژەی ناڕەزایەتیەکان هەتا کۆتایی دێسەمبەر ڕێککەوتوون. زۆرێکی تر لە یەکیەتیەکانی کارگیڕی لەسەر درێژەی ناڕەزایەتیەکان پیداگریان کرد وڕایانگەیاند کە هیچ ئاگر بڕیک بە بۆنەی پشودانی ساڵی نوێی زایینی لە ئارادانابێت. دەوڵەتی فەرانسە ڕایگەیاندووە کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمبوونی بودجە گۆڕانێک لە یاساوڕێسای خانە نشین کران دادەسەپینێت کە داگری پەرەی ساڵەکانی خزمەت کردن، کەمکردنی موچەی خانە نشینەکان وکەم کردنی پرسنیل وکارمەندان لە بەشەکانی پەروەردە وڕاهێنان وتەندوروستی گشتییە. لە ناڕەزایەتی دەربڕی بەم گەڵاڵەیە ، خۆپێشاندان ومان گرتنی بەربڵاو لە پێنجی دێسەمبەر، سەرانسەری فەرانسەی گرتووەتەوە.