دەزگای ئاسایشتی ڕووسیا: پوتین ئامانجی شیمانەیی ھێرشەکە بووە
دەزگای ئاسایشتی ڕووسیا وای بۆ دەچێتە کە لەوانەیە ئامانجی ھێرشە چەکدارانەکەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی مۆسکۆ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بووبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە پێی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشتی ڕووسیا بڕیار بوو «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە بۆنەی ڕۆژی ڕێزگرتن لە ئاسایشت بڕواتەنێو کۆڕی ھێزەکانی دەزگای ئاسایشت لە بینای ناوەندیی ڕێکخراوەی ئاسایشتی فیدراڵی ڕووسیا.
بینای ناوەندیی ڕێکخراوەی ئاسایشتی فیدراڵی ڕووسیا لە مەیدانی لوبیانکا و لە نزیکی بیناگەلێکی گرینگی وەک دوما، کۆشکی کرملین و ئەنجومەنی فیدراڵی ڕووسیادا ھەڵکەوتووە.
نزیکەی کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەکاتی خۆجێیی، کەسێکی چەکداری نەناسراو بە چەکی کڵاشینکۆف چوونە نێو بەشی وەرگرتنی بینای ئاسایشتی ڕووسیا لە ناوەڕاستی مۆسکۆو دەستبەجێ دەستی کرد بە تەقەکردن لە پاسەوانەکانی ئەم شوێنە.
لە ئەنجامی ئەم پێکدادانە چەکدارانەیە ئەندامێکی ھێزەکانی پاراستنی ڕێکخراوەی ئاسایشتی فیدراڵی ڕووسیا کوژراو پێنج ئەندامی دیکەی ھێزەکانی ئاسایشت و ئەو ڕێیوارانەی کە بەوێ دا تێ دەپەڕین بە خەستی بریندار بوون. بڕێک لە سەرچاوەکان ژمارەی کوژراوەکانیان دوو کەس ڕاگەیاندووە.
ھێرشبەرەکەش لەپاش نیو کاژێر پێکدادان بە زەبری گولـلەی ھێزەکانی پۆلیسی تایەتیی ڕووسیا کوژرا.