کانونی یه‌که‌م 28, 2019 09:35 Asia/Tehran
  • درێژەی پەککەوتنی کەرتی گواستنەوە و گەیاندنی ئاسنەڕێ لە فەڕەنسە

کۆمپانیای نیشتمانیی ئاسنە ڕێی فەڕەنسە رۆژی هەینی باسی بەردەوامبوونی پەککەوتنی کەرتی گواستنەوە و گەیاندنی ئاسنەڕێی ئەم وڵاتەی کرد لە رۆژانی داهاتوودا .

کۆمپانیای نیشتمانیی ئاسنە ڕێی فەڕەنسە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا ، لە هەر 5 شەمەندەفەر کە بۆ گواستنەوەی خەڵک  لە دەوربەری پاریس راژەکاری  دەگەیەنن ، تەنیا یەک شەمەندەفەر هاتوچۆ دەکات .

 لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە هاتوچۆی شەمەندەفەرە نێودەوڵەتیەکان هەروا تووشی کێشە دەبێ .

 بەر لەوە ئاسنە ڕێی نیشتمانیی فەڕەنسە بە درێژ خایاندنی مانگرتنی سەرانسەریی لەم وڵاتە بۆچوارەمین حەوتەی خۆی ، رایگەیاندبوو ، سەتی چلی چالاکیەکانی ئەم کۆمپانیە وەستاوە .

سەرپەیڤ