"هێلەک زەردان" لە فەرنسا چوونەڕیزی مانگرتووان
"هێلەک زەردەکان" ناڕازییان لە حآند سیستێمی سەرمایەداری فەرەنسا، چوونە ڕیزی ناڕازییان چێ سازی سیستێمی خانە نشین کردن.
بە وگێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی فرانس ٢٤؛ناڕازییان لە حآند سیستێمی سەرمایەداری"هیلەک زەردەکان" ڕۆژی شەممە لە بیست و چوارەمین رۆژی مانگرتن لە فەرەنسا بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لەحاند چاکسازی سیستێمی خانە نشینی، لە سەر بانگێستنی زۆرێک لە سەندیکاکان لە ژماریک لە شارەکان لەکۆبوونەوەکانی مانگرتووان دا بەشدارییان کردووە.
مانگرتووان لەپاریس، خۆپیشاندانی خۆیان لە ویستگەی شەمەندەفەری"گردوونوو" دەستپیکرد.
کارگێرانی ئاسنە ڕێ و بەشی گەیاندن و گواستنەوەی گشتتی پاریس و گردو پەڕی، لە بیست و چوارەمین ڕۆژی مانگرتنەکان لە ڕیزەکانی یەکەمی ئەم خۆپیشاندانانەدابوون. کۆبوونەوە و خۆپیشاندان ڕۆژیشەممە لەپاریس لەکەشێکی ئارام دا بەڕێوە چوو،بەڵام لەکۆتایی رۆژ دا هاوڕێ بوو لەگەڵ ئالۆزی. هیزەی ئاسایشتی فەرەنسا بەرەو ڕووی مانگرتووانی پیتەخت بوویەوە و لانیکەم شەش کەس لە ناڕازییان قۆڵبەست کراون. دەوڵەتی فەرەنسا ڕایگەیاندووە بۆ قەرەبووی کەمی بووجە، گۆرانگەلێک لە یاساکانی خانە نشینی بەڕێوە دەبات کە بریتییە لە زۆرتربوونەوەی ساڵەکانی خزمەت،کەمبوونی مووچەی خانەنشینەکان و کەمترکردنەوەی هێز لەکەرتەکانی فێرکاری و تەندروستی گشتی.