درێژەی خۆپێشاندانی دژە حکومەتی لە فەڕانسە
شەقامەکانی پاریسی پایتەختی فەڕانسە رۆژی سێ شەممە جارێکی دیکە شایەتی ئامادەبوونی هەزاران فەڕەنسیی ناڕازیی بە سیاسەتی ئابووریی حکومەتی ئەو وڵاتە بوو.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، بەچوونەنێو چل ویەکەمین رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی چاکسازیی سیستەمی خانەنشینی لە فەڕانسە، چەند پارت و لایەنێکی ئەو وڵاتە لەهەوڵی لێپێچینەوە لە حکومەتدان.
لەو پەڕی قەیرانی ئێستادا، "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژی سێ شەممە جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر جێ بەجێ کرانی پرۆژەی چاکسازیی لە سیستەمی خانەنشینی، و وتی: سورە لەسەر ئەوەی حکومەت، ئەو پرۆژەیە لەڕێی پەرلەمانەوە پێوشوێن بگرێ.
هەزاران مامۆستا، کارمەند و کرێکاری ئاسنەڕێ و ستاف و کارمەندانی نەخۆشخانەکانی فەڕانسە لە سێی دیسەمبەری٢٠١٩وە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی مەکرۆن بۆ چاکسازیی لە سیستەمی خانەنشینی، یەک لە گەورەترین مانگرتنە گشتییەکانی فەڕانسە لە چەند دەیەی ڕابردوویان دەس پێکرد.
فەڕانسە هەروەها پتر لە یەک ساڵە کە بەرەوڕووی خۆپێشاندانی حەوتانەی نارازییان بەسیستەمی سەرمایەدارییە.