کانونی دوھەم 29, 2020 14:19 Asia/Tehran
  • سەرکوت کردنی خۆپیشاندانی ئاگرکوژێنەوەکان لە فەرەنسا

پۆلیسی فەرەنسا، خۆپیشاندانی ئاشتیانەوسەندیکایی ئاگرکوژێنەوەکانی ئەم وڵاتەی بەتوندی سەرکوت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی فرانس ٢٤، ئاگرکوژێنەوەکانی فەرانسا ڕۆژی سێ شەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە چاکسازی لە میکانیزمی خانەنشینی و ھەروەھا بە مەبەستی ھێنانەئارای داخوازییەکانیان لە پاریس دەستیان دایە خۆپیشاندان، کەچی ئەم خۆپیشاندانە دوای چەند خولەکێک بە خۆ تێگەیاندنی پۆلیس توندوتیژیی لێ کەوتەوە.

پۆلیسی فەرانسا بە کەڵک وەرگرتن لە گۆپاڵ و گازی فرمێسک ھێن ھەوڵی دا ھەتا فەرمانبەرانی ئاگرکوژێنەوە بڵاوە پێ بکات.

بەرلە خۆ تێگەیاندنی پۆلیس، چەند کەس لە ئاگرکوژێنەوەکان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە چاکسازی لە میکانیزمی خانەنشینی لە فەرەنسا، بەشێوەیەکی ھێمایانە خۆیانیان سووتاند.

فەرەنسا ھەروەھا زیاتر لە چواڕدە مانگە کە خۆپیشاندانی حەوتانەی ناڕەزایان بەرامبەر بە سیستێمی بورژوازی ناسراو بە ھێلەک زەردەکان بە خۆیەوە دەبینێت.

لایەنگرانی ئەم بزوتنەوەیە بەردەوام توندوتیژیی پۆلیسی فەرەنسا دژی ناڕازییان شەرمەزار دەکەن. بزوتنەوەی ھێلەک زەردەکان ١٧ی نوامبەر سەرەتا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە باجی سووتەمەنی دەستی پێ کراو بەرەبەرە بوو بە بزوتنەوەیەکی بەردەوام دژی سیاسەتەکانی ئابووریی دەوڵەتی ئێستای «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ