کانونی دوھەم 31, 2020 12:07 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوکان: داعش خەریکە سەر لە نوێ هێز دەگرێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداری دا لە حاند سەر لە نوێ هێز گرتنەوەی داعش لە ڕۆژاوای ئاسیا و هەوڵ بۆ وەڕێخستنەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆ ژنامەی گاردییەن؛  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بە پێی دوایین زانیاریی کۆ کراوە لە وڵاتانی ئەندام، باسی ئەوەی کردووە کە هێزەکانی داعش خەریکن سەر لە نوێ لە سووریا و ئێراق هێز دەگرنەوە، هەروەها مژووڵی پلان داڕشتنن بۆ ئازاد کردنی ئەسیرە داعشییەکان لە گرتووخانەکاندا و قۆستنەوەی ئەو هەلەی لەبەر لاواز بوونی هێزە ئەمنییە لۆکاڵەکان بۆیان ڕەخساوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها بە ئاماژە بە سەرچاوە و ڕێگاکانی دابین کرانی دراوی پێویستیی داعشییەکان هاتووە: ئەم گرووپە تیرۆریستییە وێڕای ئەوەی زەبرێکی قورسی لێکەوتووە، ئێستایش هەر چنگ و پەل دەکوتێ بۆ مانەوە و هێز گرتنەوە.

مەسەلەی ئەندامانی بیانیی داعش ئێستایش هەر  بە یەکێک لە نیگەرانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو راپۆرتەدا باس کراوە و جەخت کراوە نیوە هەتا سێ دوویی ئەو ٤٠ هەزار هێزەی داعش کە بیانین هێشتا هەر زیندوون.

بە پێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داعش زۆر بە هاسانی بە سەرهەڵدانێکی لاوازیش دەگەڕێتەوە و ئەو شکستەی ئێستای بە پاشەکشەیەکی کاتی دەزانێ.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها دەڵێ: داعش جگە لە سووریا و ئێراق لە ئەفغانستانیش لە گرووپی تالیبان شکستێکی قورسی بە سەر داسەپێندراوە و لە لیبیش تەنیا چەن سەد هێزی سەربازیی ئەمەگداری بۆ ماوەتەوە.

سەرپەیڤ