ڕووسیا: سێ وڵاتی ئەوروپی مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: سێ وڵاتە ئەوروپیەکە مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن.
میخائیل ئولیانۆف وتی: فیدراسیۆنی ڕووسیا بە توندی ئیدانەی هێرشی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کرد کە لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بوون. ئەم پەلامارانە گورزی قەرەبوو نەکراوە ، لە پەیماننامەی بەرهەمنەهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ دەدەن. ، ئەو دیپلۆماتکارە ڕوسییە سەبارەت بە میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان، کە ڕوژئاوا بە بیانووی ئەو میکانیزمە بەنیازە فشاری زیاتر بخاتە سەر تاران وتی: ئەم کارە تێکدەرەی ڕۆژئاوا پردی دیپلۆماسی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا لەناو دەبات. ئێمە پێمان وایە ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن. ئیدیعاکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لەمەڕ توانایی ئەنجامدانی ئەم کارە، هیچ پاساوێکی یاسایی نییە.