ئەردوغان: ئێمە شەرعییەت دانانێین بۆ پەیوەست بوونی کریما بە ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i376180-ئەردوغان_ئێمە_شەرعییەت_دانانێین_بۆ_پەیوەست_بوونی_کریما_بە_ڕووسیا
پاش تەشەنەی کێشە و ناکۆکی لە نیوان مۆسکۆ و ئانکارا سەبارەت بە باروودۆخی باکووری سووریا، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا شەرعییەت دانانێت بۆ پەیوەست بوونی شێوەدوورگەی کریما بە ڕووسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2020 05:09 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: ئێمە شەرعییەت دانانێین بۆ پەیوەست بوونی کریما بە ڕووسیا

پاش تەشەنەی کێشە و ناکۆکی لە نیوان مۆسکۆ و ئانکارا سەبارەت بە باروودۆخی باکووری سووریا، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا شەرعییەت دانانێت بۆ پەیوەست بوونی شێوەدوورگەی کریما بە ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی هەواڵیی "تی ئار تی"؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو قسانەی ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسیکی هاوبەش لەگەڵ "ڤیلادیمیر زلانسکی" سەرۆک کۆماری ئوکرایین لە کییەف هێنایە سەر زار. ئەردوغان لە درێژەدا وتی کە باروودۆخی ئیدلیبی سووریا ئیتر لە کۆنترۆڵدا نەماوە و بانگەشەی کرد کە زیاتر لە یەک ملوێن ئاوارە بە هۆی کەمتەرخەمیی ڕووسیا خەریکن بەرەو سنوورەکانی تورکیا دێن. سەرۆک کۆماری تورکیا بە بێ ئاماژە بە ڕۆیشتنی نایاسایی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بۆ نێو خاکی سووریا، بانگەشەی کرد کە پەلامارەکانی ڕۆژی دووشەممەی سوپای سووریا بۆ سەر ئیدلیب، بۆتە هۆی کوژرانی ٨ کەس لە ٥ کەسیان سەرباز بوون و سێ کەسی دیکەشیان مەدەنین. "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" بە وشدار لە حاند ئەوەی کە حکومەتی سووریا سزای هەموو ئەو کردەوانەی خۆی دەبینێتەوە بانگەشەی کرد کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هەموو پەیمان و ڕێککەوتننامەکان بنپێ دەکەن و بنکەکانی چاوەدێریی تورکیا دەدەنە بەر پە لامار.

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا ڕایگەیاند کە ١٣ هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە لە پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە ناوچەی کەم کێشەی  ئیدلیب کوژراو و بریندار بوونە.