خۆپیشاندانی پزشکان و پارێزەرانی فەرەنسی دژ بە مەکرۆن
پارێزەران و پزشکانی فەرەنسی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ چاکسازی لە یاسا و ڕێساکانی خانەنشینی هاتنە سەر شەقامەکانی پاریس.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس؛ پزشکان و پارێزەرانی فەرەنسیش چوونە ڕیزی ناڕازییان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی "ئیمانۆئیل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا و ڕۆژی دووشەممە لە پاریسی پێتەختی ئەم وڵاتە بەشێوەیەکی بەربڵاو دژ بە چاکسازیی لە مووچەی خانەنشینی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
دەوڵەتی فەرەنسا بەنیازە تەمەنی خانەنشینی و وەرگرتنی مووچە و خاڵە تایبەتەکانی دیکەی ئەو تەمەنە بگەیەنێتە ٦٤ ساڵ.
چاکسازی لە یاسا و ڕیساکانی خانەنشینی فەرەنسا بەریارە لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ کرێکارانی لاو جێبەجێ بکرێ.
ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی بەربڵاو دژ بەو بڕیارەی دەوڵەتی فەرەنسا لە ٥ی دێسەمبەری ٢٠١٩ـەوە دەست پێ بووە و ئێستایش هەر درێژەی هەیە.