شوبات 15, 2020 09:08 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بۆ 1523 کەس

وەزاڕەتی تەندروستیی چین ژماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتەی 1523 کەس راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە ، وەزاڕەتی تەندروستیی چین رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، ئەم ژمارە قوربانیە دوای ئەوەەیە کە لە 24 کاژێری رابردوودا 139 کەسی دیکە لە توشبوانی پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتە گیانیان لەدەسداوە .

 لە بەیننامەکەی وەزاڕەتی تەندروستیی چیندا هاتووە ، بە تووشبوونی 2 هەزار و 641 کەسی دیکە لە 24 کاژێری رابردوودا ، ژماری تووشبوانیش بۆ 66 هەزار و 492 کەس بەرزبووەوە .

  ئەوە لە کاتێدایە کە بەر لەوە ژماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لە چین 1483 کەس و تووشبوانیش 60 هەزا کەس راگێندرابوو  .

 وەزاڕەتی تەندروستیی  چین وتیشی ، لە سەرەتای بڵاوبووونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی ناوەندی پارێزگەی هوبئی لە ئاخر و ئۆخری دیسامبرەوە تا ئێستا ، هەزار و 716 پزیشک و پەرستار و کادێری پزیشکی ش توشی ئەم پەتایە بوون .

 تەشەنا کردنی پەتای نوێی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبرەوە لە چین دەسپبێوو و لەو کاتەوە تا ئێستا لە زیاتر لە 25 وڵاتی جیهان بڵاو بووەتەوە .

سەرپەیڤ