شوبات 15, 2020 17:16 Asia/Tehran
  • وەڵامی مەکرۆن بە بانگەشەی گەش بینانەی پەمپێئۆ لە بارەی داھاتووی ڕۆژئاواوە

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی مونیخ، وتی: ڕۆژئاوا ڕووی لە لاوازی و ئاوا بوون ناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی شەممە لە لێدوانەکەی دا لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخ وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە داھاتووی درەوشاوەی ڕۆژئاوا وتی: واشێنگتۆن لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە سیاسەتێکی لە بەر گرتوە کە بەش پەیوەندیی بە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکاوە نییەو بە جۆرێک پیادا چوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپاو واز ھێنان لەم پەیوەندییانەیە.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە ڕەوتی ڕوولە لاواز بوونی ڕۆژئاوا وتی: ئەورووپا خەریکە دەبێ بە کیشوەرێک کە ئیدای باوەڕی بە داھاتوو نامێنێ.

مەکرۆن نزیکەی دوو مانگ لەمەوپێش لە سەروبەندی بەرپا کرانی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە لێدوانێکی ھەراسازکەردا وتبووی: ئەم ڕێکخراوەیە تووشی لە گۆ کەوتن و مردنی مێشک ھاتووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخ دا وێڕای ڕەخنەگرتن لەو وتاردانەی مەکرۆن سەبارەت بە ناتۆ بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە گوایە ڕۆژئاواو ناتۆ خەریکی پێوانی ڕێگای سەرکەوتنن.

سەرپەیڤ