لە ئەڵمانیا بە ئۆتۆمبیل هێرش کرایە سەر ڕێ و ڕەسمێکی جەژن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i377328-لە_ئەڵمانیا_بە_ئۆتۆمبیل_هێرش_کرایە_سەر_ڕێ_و_ڕەسمێکی_جەژن
هێرشی بە ئۆتۆمبیل کرایە سەر ڕێ و ڕەسمێک لە ڕۆژاوای ئەڵمان کە تا ئێستا لانیکەم ١٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2020 04:50 Asia/Tehran
  •  لە ئەڵمانیا بە ئۆتۆمبیل هێرش کرایە سەر ڕێ و ڕەسمێکی جەژن

هێرشی بە ئۆتۆمبیل کرایە سەر ڕێ و ڕەسمێک لە ڕۆژاوای ئەڵمان کە تا ئێستا لانیکەم ١٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ کاربەدەستانی پۆلیسی ئەڵمان رایانگەیاند ئەو پەلامارە ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ و ڕەسمێکی جەژن و شایی لە شاری فۆلکمارسێن لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ڕوویداوە و بۆتە هۆی بریندار بوونی لانیکەم ١٠ کەس.

ژمارێک لە ژێدەرەکان هەژماری بریندارانیان بە ١٥ کەس ڕاگەیاندووە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە کە شۆفێری هێرشبەری گرتووە.

کاربەدەستانی پۆلیسی ئەڵمان سەبارەت بە مەبەستی ئەو شۆفێرە هیچ زانیارییەکیان نەخستۆتە ڕوو بەڵام شایەتحاڵان وتوویانە کە شۆفێرەکە وادیاربوو کە بە ئەنقەست هەوڵی دەدا زیاتر منداڵانی نێو ئەو جەژنە بکاتە ژێرەوە.

کەمتر لە یەک هەفتە لەومەبەریش کەسێک لە ئەڵمان ١١ کەس لەوان خۆی بە زەبری گوللە کوشت؛ ئەو تەقەتفەنگە بە نالەبارترین و مەرگهێنترین پەلاماری ڕەگەزپەرستانە لەم وڵاتە پاش شەڕی دووەمی جیهانی ڕاگەیەندرا.

شیلی

بەردەوام بوونی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان

ئەمریکا

ڕکابەرایەتی ئۆتۆمبیل سواری