چێکرانی واکسەنی خۆراکی لەچین و ھیواداری بۆ کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی کۆرۆنا
وەزارەتی تەندروستیی چین ڕایگەیاند: چێکرانی واکسەنگەلی خۆراکی، ھیوای کۆنترۆڵ کرانی تۆکمەوتەواوی ڤایرۆشی کۆرۆنای پەرە پێ داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،وەزارەتی تەندروستیی چین ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، بە چارەسەرکرانی نزیکەی سێ ھەزار کەسی دیکە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو و ھەروەھا چێکرانی واکەسەنگەلی خۆراکی، ھیوای کۆنترۆڵ کردنی تۆکمەوتەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە جاران پەرەی سەندووە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی چین دا ھاتووە: ھەتا ئێستا ٣٠ ھەزار کەس لەوانەی وا تووشی ڤایرسی کۆرۆنا ھاتوون، چارەسەر کراون.
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.
ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە ٣٠ پارێزگای چین، بەرەو ٣٦ وڵاتی دیکەش لەوانە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا تەشەنەی سەندووە.
ڕادەی قوربانیانی نەخۆشیی کۆرۆنا لە چین گەییشتووەتە ٢٦٦٥ کەس.