ئادار 11, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سۆنگەی درمی کرۆنا  لە نیۆیۆرک داخرا

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : بە هۆی پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ناوەندی ئەم ڕێکخراوەیە لە نێویۆرک بە رەوڕووی خەڵک داخراوە.

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا ، ستیفان دوژارێک وتەبێژی ئانتونیو گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەربەوجۆرە کە سکرتێری گشتی ڕایگەیاندووە، ئاسایشت وسەلامەتی کارمەندان مەسەلەیەکی زۆر گرینگ ولە ئەولەویەت دایە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پیداچوونەوەی خۆی بەسەر دۆخەکە هەرلەنێزیکەوە بەردەوامە وکردەوەی پێویست وزەروری بە پێی دۆخی بەدی هاتوو ئەنجام دەدات. ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتیە بە ئاماژەدان بە پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیداگرت کە بڕیاری داوە کارمەندەکانی لە بەشی بەرێوە بەرایەتی دا کەم بکاتەوە، لە حاڵێکدا کە هەرئێستاکە یش ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆگەیە بەرەوڕووی خەڵک داخات. ناوبراو لە درێژە دا وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەتا ئێستاکە بابەتێک لە تووشبوونی کارمەندەکانی بەم ڤایرۆسە پێ نەگەیشتووە. شایانی باسە کە ئەم بڕیارە لە جەنگەی پەرە سەندنی توشبووان بە کوویدی ١٩ لە سەرانسەری ئیالەتی نیویورک گیراوە.

سەرپەیڤ