قەیرانی کۆرۆناو جەختی کاربەدەستێکی ڕووسیا لە سەر پێویستیی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان
یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە سەر پێویستیی ھەڵوەشاننەوەی بایکۆتەکان لە جیھاندا لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەی مەترسیداری کۆرۆنا پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس، «دیمیتری مێدڤێدۆف» یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیاو سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە لە یادداشتێک دا کە لەلایەن ئەم ھەواڵدەرییەوە بڵاو بووەوە، جەختی کرد: بە سەرنجدانی قەیرانی کۆرۆنا، جیھان پێویستی بە پەیوەندییەکی تۆکمەوتەواوی تازەیە کە بە دوور بێت لە بایکۆت و لە سەر بنەمای خواستی وڵاتان بۆ یارمەتی دانی یەکتر بێت.
یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا ئەوەشی نووسیوە کە: لە ئێستادا بە سەرنجدانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جیھان لە سەروبەندنی توش بوون بە قەیرانێکی گەورەیە، وڵاتان دەبێ بە شێوەیەکی تایبەتی ھەوڵ بدەن ھەتا داکۆکی لە یەکتر بکەن، ئەمەش بەم واتایەیە کە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم مەترسییە گەورەیە پێویستمان بە جیھانێکی بەبێ بایکۆتە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کاربەدەستانی ڕووسی گەلێک جار لە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی وڵاتان بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە بە قەیرانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێوەگلاون، ڕەخنەیان گرتووە.
سەرباری ئەمەش دەوڵەتی ئەمریکا ھیچ وەڵامێکی داخوازییەکانی جیھان بۆ سوک کردنی بایکۆتەکانی سەر ھێندێک لە وڵاتان لەوانە ئێران و کوبا ناداتەوە.