گوتوبێژی تەلەفوونی نێوان پووتین و ئەردۆغان سەبارەت بە سووریا
نیسان 22, 2020 07:38 Asia/Tehran
کۆشکی کرملین بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پووتین"ی سەرۆکی ڕوسیاو "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەۆکی تورکیا وتووێژی تەلەفونیان کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆتەلەفزیۆن سەرۆک کۆماری ڕوسیا لەمیانەی ئەو گوتوبێژە تەلەیفوونیەی لەگەڵ هاوتا تورکایەکەی خۆی سەبارەت بە ڕوداوەکانی سووریاو ڤایرۆسی کڕۆنا ڕاوێژو وتووێژی کردوە.
پوتین هەروەها لەمەڕ ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلیبی سووریاو گڕی بەستەکەی سووچی ڕاوێژی کرد لەگەڵ ئەردۆغان .
ناوبراو لەمیانەی ئەو پەیوەندیە تەلەیفوونیەدا پێداگریشی کرد لەسەر وەفاداری بەبێ مەرج لەسەر بنەمای فەرمانڕەوایی و سەروەری خاکی سووریا.
سەۆک کۆمارەکانی ڕوسیاو تورکیا هەروەها باسی قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆناشیان کردو پێداگریان کردەوە لەسەر پەرەی هەوڵی هاوبەش لەپێناو بەربەرەکانی بەدژی ئەو ڤایرۆسە.
سەرپەیڤ