نیسان 24, 2020 21:10 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی چین لە پەڕینەوەی پاپۆڕی جەنگیی ئەمریکا لە گەرووی تایوان

دەوڵەتی چین لە پەڕینەوەی پاپۆڕی جەنگیی سوپای ئەمریکا لە گەرووی تایوان ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، دەوڵەتی چین ڕۆژی ھەینی پەڕینەوەی پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا لە گەرووی تایوانی بە مەترسیدار وەسف کردو لە واشێنگتۆنی ویست کۆتایی بە ئامادە بوونی سەربازییانەی لە ناوچەکەدا بھێنێت.

کۆپاپۆڕی دەریایی ئەمریکا ئەمڕۆ باسی پەڕینەوەی پاپۆڕێکی جەنگیی ئەم وڵاتەی کرد لە دوورگەی تایوان.

چین گەلێک جار لە بەر فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تایوان وشداریی داوە بە ئەمریکا.

پیکەن گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە سەربەخۆیی دوورگەی تایوانی پێ قەبووڵ ناکرێت و ئەم دوورگەیە بە بەشێکی دانەبڕاوەی خاکی چین دەزانێت.

سەرپەیڤ