حوزه‌یران 05, 2020 15:07 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە چین دا

ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە سی و یەکەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پبکەنی پێتەختی چین بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ڕێ و ڕەسمە دوێنێ شەو بە ئامادە بوونی باڵوێز، دیپلۆماتەکان و کارگێڕانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیکەن بەڕێوە چوو.

«عەبباسعەلی وەفایی» ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چین ، وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی ڕۆژانی ١٤و ١٥ی جۆزەردان لە مێژووی سیاسیی ئێراندا وتی: ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام(رە) ڕۆژێکی مێژوییە لە ئێراندا.

«عەبباسعەلی وەفایی» ھەروەھا ڕۆژی ١٥ی جۆزەرلدانی بە سەرچاوەی جوڵانی شۆڕشی ئیسلامی ناساندو وتی: لانک و مەزنایەتیی شۆڕشی ئیسلامی لەم ڕۆژەدا بووەو بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی(رە) بە ئەنجام گەییشتووە.

ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چین ، وێڕای شی کردنەوەی گرینگایەتی و دەستھاتەکانی گرینگی شۆڕشی ئیسلامی لە جیھان، «تاغوت»ی بە خاڵی بەرامبەری «تەوحیدو تاقانەپەرستی» زانی و وتیشی: دانانی ناوی تاغوت لە لایەن ئبمام(رە)ەوە بۆ حکومەتی پاشایەتی، لە ڕووی وریاییەوە بووەو دەربڕی ستەم و ملھوڕایەتیی ئەو ڕژێمە بەرامبەر بە گەلی ئێران بوو.

دوێنێ پێنج شەممە ١٥ی جۆزەردان(چوارەمی ژوئەنی ٢٠٢٠) ڕێککەوت بوو لە گەڵ ساڵگەڕی ڕاپەڕینی مێژوویی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٣٤٢ی کۆچی ھەتاوی .

بزوتنەوەکەی ئیمام خومەینی(رە) لە ساڵی١٩٦٣ی زایینی دەستی پێ کراو لە ساڵی ١٩٧٩ دا شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران سەرکەوت  کە دیارە ڕاپەڕینەکەی ١٥ی جۆزەردان ڕۆڵێکی کاراو حاشا ھەڵنەگرو درەوشاوەی لە سەرکەوتنی ئەم بزوتنەوەیەدا ھەبووە.

ڕۆژی چوارشەممە چواردەی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ( یانزەی شەووالی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی)و سێھەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، ڕێککەوت بوو لەگەڵ سی و یەکەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

 

سەرپەیڤ