حوزه‌یران 05, 2020 16:48 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتن لە توندوتیژیی پۆلیسی فەرەنسا دژی شارومەندانی ڕەش پێست و عەرەب

کاربەدەستێکی مافی مرۆڤی فەرەنسا، توندوتیژیی پۆلیسی ئەم وڵاتە دژی شارومەندانی ڕەش پێست و عەرەبی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی یۆرۆنیوز «ژاک توبون» وەزیری دادی پێشووی فەرەنسا کە لە ئێستادا لە پلەی فەرمیی «بەرەرەڤانی کردن لە مافی شارومەندی» دایە، «ھەڵاواردنی داڕشتمەند»ی پۆلیسی فەرەنسای دژی شاروەندانی ڕەش پێست و عەرەی ئیدانە کرد.

بەرەڤانی کاری مافی شارومەندایەتی پۆستێکی سەربەخۆی ئیدارییە کە لە لایەن سەرۆک کۆماری فەرەنساوە بۆ خولێکی شەش ساڵە دیاری دەکرێت.

دەوڵەتی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا و «کریستۆف کاستانێر» وەزیری نێوخۆی وڵاتەکەی گەلێک جار لە ماوەی سێ ساڵی ئەم دواییە تۆمەتی ھەڵس و کەوتی ڕەگەزپەرستانەی دژی ڕەش پێستان و عەرەبەکانی فەرەنسایان خراوەتە سەر.

بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکەی «ژاک توبون» ھاوتەریب بوو لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێ شەممەی نەیارانی ڕەگەز پەرستی.

ئەم خۆپیشاندانە لە بەردەم دادگەی «ئاداما تێرائۆرێ» ئەو لاوە ڕەشپێستەی کە نزیکەی چوارساڵ لەمەبەر لە بەندیخانەی پۆلیسی فەرەنسا گیانی لە دەست دا ، بەڕێوە چوو.

«ئاداما تێرائۆرێ» ١٩ی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ کاتێک کە لە بەندی ھێزەکانی ژەندرمەی فەرەنسادا بوو، گیانی لە دەست دا.

کاربەدەستانی پۆلیسی فەرەنسا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم لاوە ڕەش پێستە لە کاتێکدا کە دەستبەسەر بووە توشی جەڵتەی دڵ ھاتووەو گیانی لە دەست داوە.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی سێ شەممە بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژی نواندنی پۆلیس دژی شارومەندانی ڕەش پێست و عەرەبی فەرەنسی ھاوکات لەگەڵ بشێوییەکان لە ئەمریکا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەربە کوژرانی «جۆرج فلۆید»ی شارومەندی ڕەش پێستی ئەمریکی، بەرپا کرا.

سەرپەیڤ