حوزه‌یران 12, 2020 11:56 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی واشێنگتۆن هێزێکی شایستەتر پێک دێنێت

پیۆنگ یانگ ڕایگەیاندووە، ھێشتاش لە لایەن ئەمریکاوە ھەست بە مەترسی دەکەن و ھەر لە بەر ئەمەش بەنیازی پێکھێنانی ھێزێکی شایستەترو ھێزمەندترن لە بەرامبەر ئەمریکادا.

کۆریای باکوور رایگەیاندووە، سیاسەتی ئەمریکا هێشتاش ھەر مەترسییە بۆ سەر گەلی کۆریای باکور و ھەر لە بەر ئەمەش هێزێکی شایستەتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی واشێنگتۆن پێک دێنین.

حکومەتی پیۆنگ یانگ راشیگەیاندوە، لەوەناچێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ  ئەمریکا بەرەو باشی بچێت، تەنانەت ئەگەر ئەو پەیوەندییانەی ئێستای نێوان «کیم جۆن ئون» سەرۆکی کۆریای باکوورو «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش بپارێزرێت.

«ری سۆن جۆن»، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سیاسەتی واشێنگتۆن سەلماندوویەتی، ئەو وڵاتە هێشتا هەڕەشەیەکی دورو درێژمەودایە بۆ سەر گەلی کۆریای باکور، کۆریای باکوریش هێزێکی زۆر شایستەتر بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییە سەربازییەکانی ئەمریکا بنیاددەنێت.

ئەو لێدوانە توندانە پاش ئەوەدێت کە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە، لەئاست کۆریای باکور بێ ئومێد بووە.

 

سەرپەیڤ