رێکخراوی نەتەوەکان چاکسازیی خێرا لە داڕشتی پۆلیسی ئەمریکا دەوا دەکات
حوزهیران 13, 2020 13:40 Asia/Tehran
لیژنەی سڕینەوەی هەڵاواردنی رەگەزیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی لە حکومەتی ئەمریکای ویست چاکسازیی خێرا بۆ سڕینەوەی رەگەز پەرستیی لە سیستمی پۆلیس جێبەجێ بکات .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم لیژنەیە بە دەرکردنی بەیاننامیەک لە حکومەتی ئەمریکاو کاربەدەستانی حکومەتیی و خۆجێیی ئەم وڵاتەی ویست چاکسازیی خێرا و گونجاو بۆ سڕینەوەی هەنگاوی نابەرانبەریی رەگەزیی یان هەڵاواردنی داڕشتیانە لە پۆلیس و سیستمی دادڤانی بە لەبەرچاوگرتنی مافی قوربانیانی تاونکاریەکان بە پاڵنەری رەگەزیی جێبەجێ بکەن .
پێشتر میشڵ باچلە کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان رەگەز پەرستیی لە ئەمریکای بە داڕشتیانە پێناسە و شەرمەزاری کرد و لە بارەی پەلاماری بێوێنە بۆسەر ئەو پەیامنێرانەی کە خەریکی روماڵکردنی ناڕەزایەتیەکانی ئەم وڵاتەن وشداری دا .