حوزه‌یران 17, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی چاودێری مافی مرۆڤ بەرامبەر بە سڕینەوەی ناوی عەرەبستان لە پێڕستی ڕەشی منداڵ کوژان

چاودێری مافی مرۆڤ لە سڕدرانەوەی ناوی عەرەبستان لە ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەمەڕ قەڵاچۆی منداڵان ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵیی «عەرەبی ٢١»، چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سڕدرانەوەی ناوی عەرەبستان وەکو سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە  پێڕستی ڕەشی پێشێلکەرانی مافی منداڵان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی «ئانتۆنیۆ گۆتریش»ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، جەختی کرد: ھەڵوێستەکەی گوتریش لەم بارەیەوە لە گەڵ ھەوڵ و داخوازییەکانی لە ئاراستەی مافی مرۆڤ دا یەک ناگرێتەوە.

چاودێری مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە کە، ئەم ھەڵوێستەی گۆتریش ھێندێک دڕدۆنگی لە بارەی پابەند بوونی بە سزای پێشێلکەرانی مافی منداڵان دروست دەکات.

چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە:گۆتریش لە ڕاپۆرتەکەی دا پێشێلکارییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلیشی لە بارەی مافی مرۆڤەوە لە بەرچاو نەگرتووە.

گۆتریش ڕۆژی دووشەممە ناوی ھاوپەیمانیی سەعودیی لە پێڕستی ڕەشی پێشێلکەرانی مافی منداڵان ھێنایە دەرەوە.

سەرپەیڤ