حوزه‌یران 30, 2020 22:26 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان خوازیاری ھاوکاریی ئابووریی وڵاتان لەگەڵ ئێران بوو

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تازەترین ڕاپۆرتی ھاوپەیوەند بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت، وڵاتانی جیھانی ھان دا ھەتا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوکاریی ئابوورییان ھەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبووونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت دا کە بە تەوەرەی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەکی ناڤۆکی بەڕێوە چوو، نۆھەمین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ پەیوەست بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێرانی ئاراستەکرد کە تیای دا ھاتووە: ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام کە لە ١٤ی زوئیەی ٢٠١٥ بە ئەنجام گەییشت، دەرەنجامی ١٢ ساڵ دانوستانی سیاسی بوو.

گوتریش تیشکی خستە سەر ھەنگاوە نەرێنییەکانی ئەمریکا دژی بەرجام و وتیشی: لە مانگی مای ٢٠١٨ەوە، ئەمریکا تەواوی بایکۆتەکانی خۆی کە بە گوێرەی بەرجام ھەڵوەشا بوونەوەو یان ھەڵپەسێردرا بوون، گەڕاندەوەو بڕیاری خۆشی بۆ درێژ نەکردنەوەی بەخشینی بازرگانیی نەوت لەگەڵ ئێراندا بەردەوام کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتە دژی ئێرانییەکانی کۆشکی سپی دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە ئێران داخوازیی ئەمریکای بۆ یارمەتی دان لە بواری خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەت کردووەتەوە.

بانگەشەکەی پەمپێئۆ لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤ، بایکۆتەکانی نامرۆڤانەی کۆشکی سپی لووەتە ھۆی بەرتەسک بوونی ناردرانی داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکیی پێویستی ئێران.

سەرپەیڤ