سوید دیسان پەنابەر وەردەگرێتەوە
سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، سوید ده‌ست به وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى دابه‌شکراوى یوئێن ده‌کاته‌وه.
ئارى جه‌لال، سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه ڕایگه‌یاند:" سوید ده‌ست به وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى دابه‌شکراو له ڕێگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ده‌کاته‌وه. چونکه له مانگى ئاڤریله‌وه و به‌هۆى قه‌یرانى کۆرۆناوه وه‌ستێنرابوو".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، ئێستا ده‌زگاى کۆچى سوید ئاماده‌کارى ده‌کات تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه بکاته‌وه.
ئارى جه‌لال راشیگه‌یاند، ده‌زگاى کۆچ به‌شێوه‌یه‌کى سنوردار ده‌ست به وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى دابه‌شکراو له‌ڕێگاى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌کاته‌وه و ده‌یانگوازێته‌وه ناو سوید.
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، په‌نابه‌رانى دابه‌شکراو به‌و که‌سانه ده‌وترێن که له‌وڵاته‌کانى خۆیان به هۆکارى جیاواز ئاواره‌بوون و له‌لایه‌ن ڕێکخراوى یۆئین ده‌زگاى کۆچ په‌نابه‌رێکه‌یان په‌سه‌ندکراوه و به‌سه‌ر وڵاتانى ئارامى جیهاندا دابه‌شده‌کرێن.
سوید ئه‌م ساڵ بڕیاریداوه پێنج هه‌زار په‌نابه‌رى دابه‌شکراو وه‌ربگرێت، به‌ڵام تا ئێستا و له‌به‌ر قه‌یرانى کۆرۆنا و داخستنى سنوره‌کان ته‌نها هه‌زار و سێ سه‌د په‌نابه‌ر بۆ ناو سوید گوازراونه‌ته‌وه.