ئاب 06, 2020 18:03 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری فەرنسا گه‌یشته‌ لوبنان

« ئیمانوێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ گەیاندنی یارمەتی بەچەند فڕۆکەیەک هاوکارییەوە گەیشتە لوبنان و بڕیاریشە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان، « ئیمانوێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا فڕۆکەیەکی هاوکارییەوە گەیشتە لوبنان و بڕیارە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەم و وڵاتە لە ھاوکاری و پشتیوانییەکانی پاریس دڵنیایان بکاتەوە.

وەک باسی دەکرێت،مەبەستی سەرەکیی سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ لوبنان تاوتوێ کردنی چۆنێتیی میکانیزمی گەیاندنی هاوکارییەکانیەتی بۆ لوبنان و ھەروەھا لەنزیکەوە ئاگاداربوونی لە بارەی ڕادەی زیانەکانی رووداوەکە.

سەردانەکەی «ئیمانوێل مەکرۆن» لەدوای ئەو تەقینەوە بەهێزە دێت کە لەدوو رۆژی رابردوودا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

 

سەرپەیڤ