ئەفغانستان ٥٣ کەس کوژران و بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385372-ئەفغانستان_٥٣_کەس_کوژران_و_بریندار_بوون
تەفینەوەو پێکدادان لە پارێزگای غەزنەی ئەفغانستان سی و شەش کوژراوو ١٧ برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2020 21:47 Asia/Tehran
  • ئەفغانستان ٥٣ کەس کوژران و بریندار بوون

تەفینەوەو پێکدادان لە پارێزگای غەزنەی ئەفغانستان سی و شەش کوژراوو ١٧ برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە کابۆلەوە، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ھێرشی تالیبان بۆ سەر شاری غەزنەی ناوەندی ھەر ئەم ویلایەتە، بە کوژرانی سی ئەندامی گروپێک بەرپەرچ درایەوە.

ئەم ڕاپۆرتە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە لە ئەنجامی تەقبنەوەی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە لە شاری «پولخمەری» ناوەندی ویلایەتی «بەغلان» لە باکووری ئەفغانستان، دوو لەشکریی ئەفغانی کوژران و ١١ کەسی دیکەش داگری چەند کەسی سڤیل بریندار بوون.

وتەبێژی پۆلیسی کەندوزیش ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەی ھەمارێکی تەقەمەنیی تاقمی تالیبان لەم ویلایەتەدا چوار کەسی سڤیل کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.