بەهێزکردنی توانای بەرگریی یۆنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەف و هەڕەشەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386366-بەهێزکردنی_توانای_بەرگریی_یۆنان_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_گەف_و_هەڕەشەکانی_تورکیا
سەرۆک وەزیرانی یۆنان بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەف و هەڕەشەکانی تورکیا باسی کڕینی چەندین جۆر فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر و ئەژدەری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 03:12 Asia/Tehran
  • بەهێزکردنی توانای بەرگریی یۆنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەف و هەڕەشەکانی تورکیا

سەرۆک وەزیرانی یۆنان بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەف و هەڕەشەکانی تورکیا باسی کڕینی چەندین جۆر فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر و ئەژدەری کرد .

 

کیوریاکوس میتسوتاکیس سەروک وەزیرانی یۆنان رۆژی شەممە گوتی : بۆ بەهێزبوونی توانای بەرگریی وڵاتەکەی ، 18 فڕۆکەی جەنگیی رافائێل و 4 پاپۆڕی جەنگیی دەکڕێت .

 سەرۆک وەزیرانی یۆنان گوتیشی : هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە کۆپتەری سیهاوک-60 و موشەکی تانک شکێن و ئەژدەر تەیار دەبن .

 نابراو هەروەها باسی دەکارهێنانی 15 هەزار هێزی سەربازیی نوێی کرد بۆ بەهێزکردنی هەیکەلی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە .