وتووێژی تەلەفۆنیی لاڤرۆف و چاووش ئوغلو لە بارەی «قەرەباغ»ەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387293-وتووێژی_تەلەفۆنیی_لاڤرۆف_و_چاووش_ئوغلو_لە_بارەی_قەرەباغ_ەوە
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسباو تورکیا لە بارەی تێکھەڵچوونەکانی «قەرەباغ»ەوە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 14:04 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی لاڤرۆف و چاووش ئوغلو لە بارەی «قەرەباغ»ەوە

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسباو تورکیا لە بارەی تێکھەڵچوونەکانی «قەرەباغ»ەوە وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، لەم وتووێژانەدا «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای جەخت کردن لە سەر دانوستان وەک تاکە ڕێگای ئاشت بوونەوەی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا، دەستوەردانی بیانیی لە کێشەی «قەرەباغ»ی بە ھۆکاری پەرەسەندنی زیاتری تپاوەجێیی لە ناوچەکەدا زانی.

«سێرگێئی لاڤرۆف» وتیشی: بەیاننامە توندەکانی لایەنەکانی سێھەم سەبارەت بە قەرەباغ نابەرپرسانەیەو تەنیا دەبێتە ھۆی تێکچوونی زیاتری ڕەوشتی قەوقاز.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرلەمە وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی کە، ئەگەر کۆماری ئازەربایجان بەنیازی چارەسەرکردنی کێشەکانی لە گەڵ ئەرمینیا لە ڕێگای سەربازییەوە بێت، ئێمەش پشتگریی لێ دەکەین.