وشداری دانی ڕووسیا لە بارەی دەستوەردانی لایەنی سێھەم لە کێشەی «قەرەباغ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387298-وشداری_دانی_ڕووسیا_لە_بارەی_دەستوەردانی_لایەنی_سێھەم_لە_کێشەی_قەرەباغ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وشداری دایە لایەنە سێھەمەکان لە بارەی دەستوەردانیان لە تێکھەڵچوونەکانی ناوچەی «قەرەباغ»و توندوبوونەوەی گرژی لەم ناوچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕووسیا لە بارەی دەستوەردانی لایەنی سێھەم لە کێشەی «قەرەباغ»

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وشداری دایە لایەنە سێھەمەکان لە بارەی دەستوەردانیان لە تێکھەڵچوونەکانی ناوچەی «قەرەباغ»و توندوبوونەوەی گرژی لەم ناوچەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس، «ماریا زاخارۆڤا» ڕۆژی پێنج شەممە لە بارەی تێکھەڵچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی «قەرەباغ» ڕایگەیاند: ڕووسیا ھەرچەشنە ڕادەربڕین و ھەنگاوێک لە لایەن وڵاتێکی سێھەمەوە کە ببێتە ھۆی پەرەسەندنی گرژی و ناپاوەجێیی ڕەوشتی باشووری قەوقاز، بەنەرێنی و نابەرپرسانە دەزانێ کە لەوانەیە دەرەنجامێکی پێش بینی نەکراوی ھەبێت.

زاخارۆڤا پێی داگرت:ھیچ جێگرەوەیەک بۆ ڕێگاچارەی ئاشتیانە لەمەڕ کۆتایی ھێنان بە تێکھەڵچوون لە ناوچەی «قەرەباغ» لە ئارادا نییە.