داوای یەکیەتی ئەوروپا لە ئەرمەنستان و ئازەرباجیان بۆ راگرتنی خێرای شەڕەکە
نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش رایگەیاند، بەرزبونەوەی قوربانییانی مەدەنی جێگەی قبوڵکردن نییە، پێویستە هەرچی زوە شەڕ و پێکدادانەکانی قەرەباغ راگیرێن.
جۆزێپ بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش لە بانگەوازێکدا رایگەیاندوە، "بەرزبونەوەی قوربانییانی مەدەنی لە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا جێگەی قبوڵکردن نییە و پێویستە هەرچی زووە شەڕ و پێکدادانەکانی قەرەباغ راگیرێن، لەوبارەیەوە پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هەردو وڵات ئەنجامداوە".
بۆرێڵ هەروەها بە پێویستی دەزانێت هەردو وڵات بە یاوەری هاوسەرۆکەکانی گروپی مینسک بەپەلە دەست بە دانوستان بکەن.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌که، شه‌ڕ و پێکدادانی توند له نێوان هه‌ردو وڵاتی ناکۆکی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ، ده‌ستیپێکردوه‌ته‌وه، تورکیاش له شه‌ڕه‌که‌دا به چه‌ندین شێواز پشتیوانی ئازه‌ربایجان ده‌کات.