تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 18:08 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی ئه‌رمینیا: تورکیا هه‌زاران به‌کرێگیراوی ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان کردوه‌

ئارمین سکرکسیان سه‌رۆکی ئه‌رمینیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، تورکیا هه‌زاران به‌کرێگیراوی به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن دژی ئه‌رمه‌نستان ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان کردوه‌.

 

ئارمین سکرکسیان له‌ لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا  رایگه‌یاند، ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا بارودۆخه‌که‌ی له‌ ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ ئاڵۆزترکردوه‌، چاره‌سه‌رییه‌کی سه‌ربازیش له‌ئێستادا له‌ئارادا نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌ستی به‌شه‌ڕ و ناکۆکیه‌کان کردوه‌ و ده‌ستپێشخه‌ربوه‌.

وتیشی، "له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ هه‌زاران به‌کرێگیراوی به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن دژی ئه‌رمه‌نستان ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان کردوه و روبه‌ڕوی هێزه‌کانمان شه‌ڕده‌که‌ن".

27ی مانگی رابردو، به‌هۆی ناکۆکی نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باغ که‌ ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمییه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت، شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردولادا رویداو و تائێستاش گرژییه‌کان به‌رده‌وامن، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی هه‌ردولا کوژراون و سه‌دانی دیکه‌ش برینداربوون.

سەرپەیڤ