نرخی نەوت بەرزبووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387448-نرخی_نەوت_بەرزبووەوە
ئەم ئێوارەیە دوو شەممە ٥ ی تشرینی یەکەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەزربۆتەوە لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە خوار ٤٠ دۆلارەوە بوو بۆ هەر بەرمیلێک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 19:25 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەم ئێوارەیە دوو شەممە ٥ ی تشرینی یەکەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەزربۆتەوە لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە خوار ٤٠ دۆلارەوە بوو بۆ هەر بەرمیلێک.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ئەم ئێوارەیە بەرزبۆتەوە بۆ ٤١ دۆلار و ٦٦ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی نەوت بەیانی ئەمڕۆ بە ٣٩ دۆلار و ٣٤ سەنت بووە.

یەک بەرمیل نەوتی خاو ئەم ئێوارەیە بە ٣٩ دۆلار و ٥٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٣٧ دۆلار بوو.