پێداگریی باکو و ئێرەوان لەسەر پێبەندبوون بە ئاگربەس
تشرینی یهکهم 11, 2020 08:50 Asia/Tehran
وەزیرانی دەرەوەی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە گەڵ ئەوان لەسەر پێبەندبوون بە ئاگربەس لە قەرەباغ جەختیانکردەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئێوارەی شەممە لە گەڵ بایرامۆڤ و زوھراب میناتساکیان وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمەنستان بە تەلەفۆن وتووێژی کرد کە دوو لایەن لەو وتووێژانەدا سەرلەنوێ لەسەر پێبەندیی خۆیان بە ئاگربەس لە ناوچەی قەرەباغ جەختیان کردەوە .
وەزیرانی دەرەوەی ئەرمەنستان ، کۆماری ئازەربایجان و روسیا لە دانوستانی 9 ی ئوکتوبر دا لە بارەی بەڵگەنامەیەکی ھاوبەش و دامەزرانی ئاگربەس لە ناوچەی قەرەباغ رێککەوتن .