پێشێلکرانی ئاگربەسی شەڕی قەرەباغ
هەریەک لەئازەربایجان و ئەرمینیا یەکتری بە هێرشکردن و رانەگرتنی ئاگربەست تۆمەتباردەکەن، ئەوەش چەند کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەمۆسکۆوە.
چەند کاتژمێرێک بەسەر رێککەوتنەکەدا تێپەڕیوە و هێشتا شەڕ لەچەند ناوچەیەک رانەگیراوە، هەریەک لە باکۆ و یەریڤانیش یەکتری بەئەنجامدانی هێرشی نوێ تۆمەتباردەکەن
بەگوێرەی هەواڵێکی ئەلحورە، دوای دانوستانێکی زۆری نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیا لەمۆسکۆی پایتەختی روسیاوە ئاگربەستی نێوان ئەو دولایەنە راگەیەنرا، بەڵام چەند کاتژمێرێک بەسەر رێککەوتنەکەدا تێپەڕیوە و هێشتا شەڕ لەچەند ناوچەیەک رانەگیراوە، هەریەک لە باکۆ و یەریڤانیش یەکتری بەئەنجامدانی هێرشی نوێ تۆمەتباردەکەن.
حکومەتی ئازەربایجان رایگەیاند، هێزەکانی ئەرمینیا ناوچەکانی گهنجە و پایتەختیان بۆمباران کردوە و بەهۆیەوە چەندین کەس کوژراون و برینداربون.
لای خۆشییەوە، حکومەتی ئەرمینیا رایگەیاند، هێشتا هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی ئازەربایجان بەردەوامە و داوای روسیاکرد ئاگربەستەکە بە ئازەربایجان جێبەجێبکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەریەک لەوەزیرانی دەرەوەی دولایەنی بەشەڕهاتو رێککەوتن لەسەر ئەوەی شەڕ لەناوچەی قەرەباغ و تەواوی ئەو مەیدانانە رابگیرێن کە تێیدا روبەروی یەکتری بونەتەوە.