جەختی مۆسکۆ لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388183-جەختی_مۆسکۆ_لە_سەر_پەرە_پێ_دانی_پەیوەندی_لەگەڵ_ئێراندا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد: سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ دەدەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 23:06 Asia/Tehran
  • جەختی مۆسکۆ لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد: سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ دەدەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە وتی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە مەبەست لە ھەنگاوەکانی واشێنگتۆن پێشگرتن بە ھاوکاریی وڵاتان لەگەڵ ئێرانە، بەڵام ڕووسیا لە سەر ھاوکارییە تەکنیکی و سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: مۆسکۆو تاران لە بوارە نێونەتەوەییەکانی وەک دانوستانی ئاستانە بۆ چارەسەریی بارگرژی و ناکۆکییەکانی سووریاش پێکەوە ھاوکاری دەکەن.

ئەم کاربەدەستە ڕووسیە وتیشی: پرسی بەرنگار بوونەوەی نەخۆشیی «کۆڤیدی_١٩» بەردەوام لە لایەن سەرکردەکانی ئێران و ڕووسیاوە بە گرینگی چاوی لێ دەکرێت.

ناوبراو وتیشی: ئێران و ڕووسیا لە سەر بەشداریی بەکەڵکی بەرامبەریان بەردەوام دەبن و ئەو بارستاییە بەرفراوانەیان بەکار دێنن.