«ئێدوارد سنۆدێن» مۆڵەتی مانەوەی ھەمیشەیی لە ڕووسیای وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388184-ئێدوارد_سنۆدێن_مۆڵەتی_مانەوەی_ھەمیشەیی_لە_ڕووسیای_وەرگرت
کارمەندی پێشووی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا کە بەرلەمە لەقاودانی زۆری لە بارەی بەرنامە شۆڤارییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دابوو، مۆڵەتی مانەوەی ھەمیشەیی لە ڕووسیای وەرگرت
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 23:22 Asia/Tehran
  • «ئێدوارد سنۆدێن» مۆڵەتی مانەوەی ھەمیشەیی لە ڕووسیای وەرگرت

کارمەندی پێشووی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا کە بەرلەمە لەقاودانی زۆری لە بارەی بەرنامە شۆڤارییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دابوو، مۆڵەتی مانەوەی ھەمیشەیی لە ڕووسیای وەرگرت

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆئ تەلەفزیۆنی ئێران، پارێزەرەکەی «ئێدوارد سنۆدێن» لەقاودەری ئێستاو کارمەندی پێشووی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا ، ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ڕیانۆڤێستی» ڕایگەیاند: ئەم لەقاودەرە مۆڵەتی مانەوەی ھەمیشەیی لە ڕووسیای وەرگرتووە.

«ئاناتۆلی کوچیرنا» پارێزەری «سنۆدێن» لەو وتووێژەی دا وتووشیەتی: لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی تازەی کۆرۆنا قۆناغەکانی درێژکردنەوەی مانەوەی «سنۆدێن» پەکی کەوت بوو.

«سنۆدێن» کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە شوێنی کارەکەی لە ناوەندێکی سەربە ئیدارەی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا لە «ھاوایی» بەرەو «ھۆنگ کۆنگ» ھەڵات، ھەزاران بەڵگەی نھێنیی شۆڤاری و ئاسایشتیی ئەم وڵاتەی خستەبەر دەستی ڕۆژنامەنووسان.

ناوبراو دوای بەتاڵ کرانەوەی پاساپۆرتەکەی لە لایەن ئەمریکاوە بەرەو ڕووسیا ھەڵات.