ئاگربەسەکەی شەڕی قەرەباغ دیسان پێشێلکرا
تشرینی یهکهم 26, 2020 20:31 Asia/Tehran
کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستانی بە پێشێلکردنی سێھەمین ئاگربەسی راگێندراو لە قەرەباغ تۆمەتبار کرد .
بە پێی راپۆرتی ئاناتولی ، وەزاڕەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند : ئەرتەشی ئەرمەنستان سەر لە بەیانیی دوشەممە بە تۆپخانە بنکە و بارەگای لەشکەریانی ئازەربایجانی لە گوندەکانی لاچین و تەرتەر پێکاوە و ئاگربەسێک کە بۆ سێھەمین جار راگێندرا پێشێلکرا .
حیکمەت حاجی ئێف جێگری سەرۆکی ئازەربایجانیش رایگەیاند ، ئەرتەشی ئەرمەنستان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گوندەکانی لاچین و تەرتەری تۆپباران کردووە .
حکومەتی ئەرمەنستان تا ئێستا کاردانەوەی لەمبارەوە نەبووە .
باکۆ و ئێرەوان لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە سەر داوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن ئاگربەسی مرۆیی رابگەیەنن و پێبەندی بن .