چین سەرژمێری گشتیی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388617-چین_سەرژمێری_گشتیی_دەکات
حەوتەمین سەرژمێریی نیشتمانیی حەشیمەتی چین بە ئامادەبوونی 7 میلیۆن فەرمانبەری سەرژمێری و بە یارمەتی تەکنلۆژیای نوێ دەسپێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2020 12:53 Asia/Tehran
  • چین سەرژمێری گشتیی دەکات

حەوتەمین سەرژمێریی نیشتمانیی حەشیمەتی چین بە ئامادەبوونی 7 میلیۆن فەرمانبەری سەرژمێری و بە یارمەتی تەکنلۆژیای نوێ دەسپێبوو .

بە پێی راپۆرتی رادیۆ نێودەوڵەتیی چین ، نینگ جی جی جێگری لیژنەی گەشە و چاکسازیە نیشتمانیەکانی چین رۆژی دوشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆیی دا لە بارەی گرنگایەتیی سەرژمێریی نیشتمانیی گوتی : ئەنجامدانی سەرژمێریی بۆ ئاگاداریی لە داڕشت ، بڵاوبوونەوە و قەبارەی حەشیمەت زۆر گرنگە . 

چین لە دەیەی 1990 وە ھەر دەساڵ جارێک سەرژمێری نیشتمانیی ئەنجامداوە و لە سەرژمێریەکانی رابردوودا ژماری دانیشتوانی ئەم وڵاتە  گەیشتووەتە یەک ملیار و 370 میلیۆن کەس . 

لەم دەورەی سەرژمێری دا ، دەزگا و تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵی دەکاردێن . 

ئامێری وەک مۆبایلی زیرەک و کەڵکورگرتن لە داتای گەورەی ئینتەرنێتی رۆڵێکی زۆریان ھەیە لە کۆکردنەوە و تەتەڵەکردنی قەبارەی گەورەی زانیاریەکانی حەشیمەت لە ماوەیەکی کورت دا .